سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەردەوامن لە هێرش سەر کەناری ڕۆژئاوا و بەهۆی هێرشەکان لە سەدا ٧٥ی مەدەنییەکان کەمپی تولکەرمیان بەجێ هشتوون.
داگیرکەران ١٦ ڕۆژە بەردەوامن لە هێرشی توند لە جەنین، تولکەرم و توباس و لە کاتی هێرشەکان ژمارەیەکی زۆر فەلەستینییان دەستبەسەر کردوون.
فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی داگیرکەران بە شێوەیەکی چڕ لە ئاسمانی جەنین دەسووڕێنەوە و هێزەکانی داگیرکەر سەربازیان بۆ ناوچەکە ناردووە.
سوپای داگیرکەر دەستی بە هێرشێکی توند بۆ سەر شاری تولکەرم و کەمپی تولکەرم کردوون و بە ئامێرەکانی کار زیان بە ژێرخانی شارەکە دەگەیێنن. ژمارەیەکی زۆر کەس دەستبەسەر کراون کە یەکێکیان ئافرەت و یەکێکیان منداڵە.
هەروەها داگیرکەران بە پشتیوانی هێزەکانی ئاسمانی هێرش دەکەنە سەر شاری توباس، قەزای تومان و کەمپی پەنابەرانی فەیعە. فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان ٧ ناوچەیان بۆردومان کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٥٥٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٢٩ کەس.
لە کەنارئاوەکانی مالوکوی باکووری وڵاتی ئەندەنۆسیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ رووی دا.
سعوودیە ئیدیعای دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکای ڕەتکردەوە کە سەعوودیە وازی لە مەرجی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی هێناوە بۆ ئاساییبوونەوە لەگەڵ رژێمی سەهیۆنی.